کوردستانی

منداڵێک لە دەربەندیخان خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێک لە دەربەندیخان خنکا
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت منداڵێکی بە ڕەگەز عەرەب کە تەمەنی نزیکەی 12 ساڵ دەبێت لە بەنداوی دێوانەدا خنکاوە و لە ئێستادا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 18ی ئابی 2023 کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێک لە بەنداوی دێوانەی سنووری قەزای دەربەندیخان خنکاوە کە بەپێی زانیارییەکانمان تەمەنی نزیکەی 12 ساڵ دەبێت".
 
باسی لەوەشکردووە "منداڵەکە بە رەگەز عەرەبە و خێزانەکەی دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن، لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەیدا هاتووە تاوەکو لە بەنداوەکەدا مەلە بکەن و لە نزیکی رۆخی ئاوەکە ئەم رووداوە روویداوە ".
 
روونیشی کردووەتەوە "لە ئێستادا تەرمی منداڵە خنکاوەکە دۆزراوەتەوە و دەرهێندراوە، بە مەبەستی توێکاریش رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای دەربەندیخان کراوە "
 
ئەمەش لەکاتێکدایە تەنها لە هەشت مانگی ساڵی 2023دا و تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 60 کەس لەناو دەریاچە و چەم و رووبارەکاندا خنکاون و حکومەتی بۆ رێگریکردن لەم رووداوانە تابلۆی ئاگادارکردنەوەی داناوە.
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan