کوردستانی

سەرۆکی لیژنەی وزە دەڵێت: پاڵاوگە تاڵانكراوەكەی بێجی لە هەولێر بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی لیژنەی وزە دەڵێت: پاڵاوگە تاڵانكراوەكەی بێجی لە هەولێر بووە
مەودا میدیا - 
 
سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت کەلوپەلی پاڵاوگەی بێجی لە هەولێر بووە و محەمەد شیاع سودانی، سەۆک وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوە کردووە کە نزیکەی 60 بارهەڵگری گەورە لە کەلوپەلی دزراوی پاڵاوگەی بێجی کە پێشتر دزدابوو گەڕێندراوەتەوە.
 
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "ئەو کەلوپەلانەی لە پاڵاوگە تاڵانکراوەکەی بێجی دیارنەماوە لە هەولێری پایتەختی کوردستان دۆزراوەتەوە و بەپێی زانیارییەکانیش ماوەی شەش ساڵە لەو پارێزگایەیە".
 
هەر سەبارەت بەو دزییەی پاڵاوگەی بێجی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "پاڵاوگە تاڵانکراوەکەی بێجی لە هەرێمی کوردستان دۆزراوەتەوە و تاوەکو ئێستاش نزیکەی 60 بارهەڵگری گەورە کەلوپەلەکانی پێ گەڕێندراوەتەوە".
 
وتوشیەتی "بەهۆی زۆری کەلوپەلەکانەوە پێدەچێت 40 بارهەڵگری دیکەمان پێویستبێت بۆ گەڕانەوەی سەرجەم کەلوپەلەکان کە بەهاکەی سەدان ملیۆن دۆلارە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan