کوردستانی
ئۆپەراسیۆنێکی گرنگ ئەنجامدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و فەوجی چواری هێزەکانی کۆماندۆ، ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان لەبەرەی رۆژهەڵاتی کەرکوک ئەنجامدا.
ئەمڕۆ هەینی 18ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند "بەمەبەستی کێوماڵکردن و گەڕاندنەوەی ئارامیی زیاتر بۆ ناوچەکە، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و فەوجی چواری هێزەکانی کۆماندۆ، ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان لەبەرەی ڕۆژهەڵاتی کەرکوک ئەنجامدا".
باسی لەوەشکردووە "مەبەستی سەرەکیی لەم ئۆپەراسیۆنە لەناوبردنی حەشارگە و پاشماوەکانی داعش بووە و ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر 3:30 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە سێ قۆڵەوە ئەنجامدراوە".
روونیشی کردووەتەوە "ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەی کۆڵەکان و چەمی رۆخانە و نزیک لە پردی عوسمانلی ئەنجامدراوە، ئەم کێوماڵە فراوانەی هێزەکانی ئۆپراسیۆن لەو بۆشاییە ئەمنییەی کە دەکەوێتە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کراوە".
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی وتوشیەتی " ئەم هەڵەمەتانە بەردەوامی دەبێت لەپێناو گەڕاندنەوەی ئارامی و لەناوبردنی حەشارگەو پاشماوەکانی داعش".
ر.ع
ر.ع