کوردستانی

سەربازێکی فەرەنسی لە هەولێر گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەربازێکی فەرەنسی لە هەولێر گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - 
 
سەرۆکی فەرەنسا رایدەگەیەنێت لە کاتی ئەرکێکی مەشقکردندا سەربازێکی فەڕەنسی لەگەڵ هێزەکانی عیراق تووشی روداوێکی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 19ی ئابی 2023 ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند "سەربازێکمان لە کاتی ئەرکێکی مەشقکردندا لەگەڵ هێزەکانی عیراق تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
 
باسی لەوەشکردووە "بە داخ و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی (باپتایز کاوشۆتیان پێ راگەیاندین کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە بووە".
 
وەزارەتی بەرگریی فەرەنساش رایگەیاند "سەربازەکەمان بە ناوی باپتایز کاوشۆت بەوهۆیەی کە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی پێ نەکراوە بە سەختیی بریندار بووە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە".
 
وتوشیەتی "راستەوخۆ دوای رووداوەکە گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی هەولێر و دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، بەڵام سەختیی برینەکەی بووەتە خۆی گیانلەدەستدانی".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan