کوردستانی
کاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەران رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت سبەینێ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و پرسی ناردنی بودجە یەکلایی دەکرێتەوە و دواتر کاتی ناردنی مووچە رادەگەیەندرێت.
ئەمڕۆ شەممە 19ی ئابی 2023 شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بە کەناڵی میدیایی رووداوی راگەیاند "سبەینێ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدرا:ی کۆدەبنەوە".
باسی لەوەشکردووە "کۆبوونەوەکە سەبارەت بە ناردنی بودجەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت و لەدوای ئەو کۆبوونەوەیەش وادەی ناردنی مووچە رادەگەیەندرێت".
جەختیشی کردووەتەوە "لەمەودوا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانبەرانی عیراق مووچەکانیان وەردەگرن و دواکەوتن لە وەرگرتنی مووچەدا بوونی نامێنێت".
شاخەوان عەبدوڵا وتیشی "داواشمان لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کردووە کە پابەندییەکانی جێبەجێ بکات و مانگانە دەبێت پشکی هەرێم بنێردرێت و ئەمە نە خێرە و نە سەدەقە".
ر.ع
ر.ع