کوردستانی
ژمارەیەک پرۆژەی نوێی ئاو لە هەرێم جێبەجێدەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە هەندێک ناوچەى شارى هەولێردا خواست لەسەر ئاو زیادیکردووە و ئەوەش بووەتە هۆى گرفتی کەمئاوی لە چەند ناوچەیەکی هەولێر، بە تایبەت لە وەرزی هاویندا. لەم رووەوە حکومەتی هەرێم پلانی هەیە کێشەکانی کەمئاوی لە هەولێردا چارەسەر بکات.
لەوبارەیەوە ئارى ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی راگەیاند "دواى سەردانی پاریزگاری هەولێر و جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر سەردانی سعودییە کرا، لەوێ لەگەڵ سندوقی گەشەپێدانی سعودی و وەزارەتی وەبەرهێنانی سعودی کۆبوونەوە و باسی پرسی ئاو کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەم رووەوە پلان هەیە کێشەى کەمئاوی لە رێگەى پرۆژەیەکەوە لە ناوچەى کەسنەزان بونیات بنرێت، ئامانجمان ئەوەیە کێشەى کەمئاوی لە باکوور و رۆژهەڵاتی شارى هەولێر چارەسەر بکەین، بۆیە پلان هەیە ئیفرازی دوو و سێ فراوان بکرێت، یان پرۆژەى ئیفرازی چوار دروست بکرێت."
س،ر
س،ر