کوردستانی
سلێمانی لە ئێستاوە ئامادەکاریی بۆ وەرزی زستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ بەشی ئاوەڕۆی سەرۆکایەتییەکەمان هەستاوە بە هەڵمەتی پاککردنەوەی مەنهۆڵەکان و دانانی سەری مەنهۆڵ بۆیان.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئەیلولی 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "تیمێکی سەر بە سەرۆکایەتییەکەمان هەستاون بە پاککردنەوەی مەنهۆڵەکان و دانانەوەی سەری مەنهۆڵەکان و هەر ئەمڕۆش مەنهۆڵەکانی شەقامی ژێر پردی خەسرەوخاڵ پاککرانەوە".
بەپێی زانیارییەکان، ئەو تیمەی سەر بە شارەوانی سلێمانی هەستاون بە دووبارە دروستکردنەوە و دانانەوەی سەرە مەنهۆڵی نوێ بۆ ئەو شوێنانەی کە سەرەمەنهۆڵی نەماوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانە لە وەرزی زستاندا بارانێکی زۆر دەبارێت و ئەو شوێنانەی کە لە شەقامەکاندا ئاستیان نزمترە بەهۆی گیرانی ئاوەڕۆکانیانەوە ئاوێکی زۆری لێ دەوەستێت و ئاستەنگی هاتوچۆ دروستدەکات، دەشبێتە هۆی کوژاندنەوەی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان و زیانگەیاندن پێیان .
ر.ع