کوردستانی

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی بڕینی 1000 دینار له‌ مووچه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی بڕینی 1000 دینار له‌ مووچه‌
مه‌ودا میدیا -

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یدا له‌باره‌ی بڕینی بڕی 1000 دینار له‌ مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بابه‌ته‌كه‌ وروژێنرا و مووچه‌خۆران ره‌خنه‌یان لێگرت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: به‌پێی ماده‌ی 12ی یاسای ره‌سمی پولیی ئیتیحادیی ژماره‌ 71ی ساڵی 2012 لە ھەرێمی کوردستان – عیراق، بڕینی 1000 دینار له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بابه‌تێكی یاساییه‌.

ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی هه‌رێم ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، بڕینی 1000 دینار له‌ مووچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 12 له‌ سه‌رانسه‌ری عیراقدا به‌ركاره‌ و له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراقیش ده‌بڕرێت.

له‌ مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌دا كه‌ مووچه‌ی مانگی ته‌مموز دابه‌شكرا له‌ هه‌رێمی كوردستان، بڕی 1000 دینار له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڕرابوو،  ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی لای مووچه‌خۆران دروستكرد و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وروژاندیان، به‌جۆرێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی ناچاركرد روونكردنه‌وه‌ بدات.
Qaiwan
Qaiwan