گێتی
تۆماس فریدمان: ئیسرائیل شانازیی به مۆساده‌وه ده‌كرد به‌ڵام لێكدانه‌وه‌كانی هه‌ڵه‌بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
تۆماس فریدمان، نوسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكیی و ناسراو به دۆستی ئیسرائیل، به‌بۆنه‌ی هێرشی حه‌ماسه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل، وتارێكی نووسی به‌ناونیشانی (خراپترین رۆژی جه‌نگ له مێژووی ئیسرائیل‌دا) و تیایدا ره‌خنه له توانای هه‌واڵگریی ئیسرائیل ده‌گرێت.
تۆماس فریدمان له وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: هه‌ركه‌سێك به‌وردیی ته‌ماشای جوڵه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی بكردبایه له‌رێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه، تێده‌گه‌یشت كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به نیازی جوڵه‌یه‌كه دژی حكومه‌تی ته‌لئه‌بیب، كه‌چی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل، كه هه‌میشه جێگه‌ی شانازیی ئیسرائیلییه‌كان بووه، نه‌یتوانی په‌ی به‌و نیازه‌ی حه‌ماس ببات.
ئه‌و نوسه‌ره ئه‌مریكییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیلیی پێیوابوو، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس سه‌رقاڵی كارێكن كه ناتوانن ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وپه‌ڕی ده‌یانه‌وێت هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل بێزار بكه‌ن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه حه‌ماس رۆژێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بۆ ئیسرائیل خوڵقاند، له‌كاتێكدا كه حكومه‌تی ته‌لئه‌بیب لافی ئه‌وه‌ی لێده‌دا، كه ده‌زگای مۆساد چووه‌ته ناو ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه.