گێتی
ئەردۆغان: توركیا مافی تەواوی هەیە هێرشبكات لە دەرەوەی سنوورەكانی خۆی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری تورکیا رایگەیاند، هەرگیز رێگەنادەین رێڕەو و پەناگەیەك بۆ "تێرۆریستان" هەبێت لە ناوچەكانی باكوری عیراق و باكوری رۆژهەڵاتی سوریا، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ چەكدارانی كورد لە ناوچەكەدا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەمڕۆ پاش كۆبوونەوەی كابینەی حكومەتەكەی لە وتارێکدا رایگەیاند "هەرگیز رێگە بە دروستکردنی پەناگەیەکی تیرۆریستی و رێڕەوێکی تێرۆر نادەین لە سنوورەکانماندا".
وتیشی، "تێکڕا 194 ئامانجمان لە ناوچەكانی عیراق و سوریا پێكاوە" و لە ئەنجامی هێرشەكانیاندا 162 چەكداری ناوچەكان بەئامانج گیراون.
سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەكی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەی لە سوریا لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكاوە، ئەردۆغان وتی "لە یادمان دەمێنێت و لە كاتی خۆیدا وەڵامی دەبێت"، ئەوەش پاش ئەوەی لە هێرشەكانی ئەمدواییەی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاڤا درۆنێكی وڵاتەكە بەئامانج گیرا.
سەرۆكی توركیا دەشڵێت، وڵاتەكەی مافی تەواوی هەیە "لە دەرەوەی سنووری وڵاتەكەی" هێرش و دەستدرێژی ئەنجامبدات بۆ سەر گرووپ و هێزە چەكدارە كوردییەكان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، رۆژئاڤا یان هەر شوێنێكی دیكە.
هەڕەشەش دەكات و هۆشداری دا بە هەر لایەنێك نزیكە لە هێزە كوردییەكان، پەیوەندییەكانیان دوور بهێڵنەوە و دەڵێت "با زیانتان پێنەگات".
ئەوەش لەكاتێكدایە، پاش روودانی تەقینەوەیەك لە ئەنقەرە كە سەرەتای ئەم مانگە بووە هۆی برینداربوونی دوو پۆلیسی تورك، ئەنقەرە هێزەكانی خستووەتە ئامادەباشی بۆ پەلاماردانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و رۆژئاڤا.
ژ.ع