گێتی

هاوكارییه‌كانی خۆرئاوا بۆ ئیسرائیل زیلینكسی نیگه‌ران ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوكارییه‌كانی خۆرئاوا بۆ ئیسرائیل زیلینكسی نیگه‌ران ده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنییدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فرانس2ی فه‌ره‌نسیی، نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه‌ له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕه‌وه‌ له‌نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، ئۆكرانیا فه‌رامۆش كراوه‌.

سه‌رۆكی ئۆكرانیا نیگه‌رانیی خۆی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی گرژیی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینه‌وه‌، دۆخه‌كه‌ وا دیاره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی رووسیا ده‌شكێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆرئاوا هاوكارییه‌كانی بۆ ئۆكرانیا كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌كان ئێستا له‌سه‌ر ئیسرائیلن. 

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له‌و دیمانه‌یه‌دا ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، پشتكردنه‌ ئۆكرانیا كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی رووننه‌كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌شڵێت: ئومێده‌وارم كه‌ هاوكارییه‌كان به‌رده‌وام بن بۆ ئۆكرانیا.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان