گێتی

فه‌ره‌نسا.. هه‌ر كه‌سێك پشتیوانیی حه‌ماس بكات سزا ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌ره‌نسا.. هه‌ر كه‌سێك پشتیوانیی حه‌ماس بكات سزا ده‌درێت
مه‌ودا میدیا - 

پێكدادانی نێوان  ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و وڵاتانی جیهان به‌شێوازی جیاجیا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌ی جیاواز هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕی.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئێریک مۆریتی، وەزیری دادی فەره‌نسا ئاشكرایكرد، هه‌ر كه‌سێك پشتیوانی له‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بكات، سزا ده‌درێت به‌ زیندانییكردن بۆ ئه‌وه‌ش یاسا پشتیوانیی ده‌كات.

مۆریتی روونیكرده‌وه‌: له‌فه‌ره‌نسا یاساك هەیە، هه‌ر كه‌سێك پشتیوانی بۆ گروپێکی چەکداری توندڕەو پیشانبدات، تاوانی ئه‌نجامداوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك پشتیوانیی بۆ حه‌ماس ده‌رببڕێت، بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانیی دەکرێت،  پشتیوانییكردنیشی له‌ سۆشیال میدیا سزاکەی حەوت ساڵ زیندانییە.










Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان