گێتی

غه‌زه‌ هانا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌بات

مەودا میدیا - سلێمانی |


غه‌زه‌ هانا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌بات
مه‌ودا میدیا - 

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كرد و تێیدا دۆخی ته‌ندرووستیی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی روونكرده‌وه‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی فه‌ڵه‌ستین له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ پێویسته‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ بۆردوومانی ئیسرائیل بپارێزرێن، له‌كاتێكدا كه‌ نه‌خۆشخانه‌كان چۆڵكراون و ناتوانن خزمه‌تی قوربانیان بكه‌ن و ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتنیش له‌كارخراون.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌شت رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا تێپه‌ڕیوه‌ و هێشتا به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و له‌سه‌ر ئاستێكی لاواز هه‌وڵدان هه‌یه‌ بۆ راگرتنی ئاگربه‌ست كه‌ زیاتر له‌شێوه‌ی لێدوان و په‌یامی میدیاییدایه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان