ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی بەرزبوونەوەی تۆماركرد دوای ئەوەی دوێنێ بۆ ئاستێكی كەم دابەزی.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئادار، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بۆرسەی جیهان 2 دۆلار و 29 سەنت بەرزبووەتەوە و ئێستا یەك بەرمیل بە 27 دۆلار و 16 سەنتە".

باسی لەوەشكردوە "نەوتی جۆری خاو لە بۆرسەی جیهانی یەك بەرمیل بە 23 دۆلار و 52 سەنتە".

دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی عیراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی بەهۆی ئەوەی بۆ مووچە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.
Qaiwan
Qaiwan