گێتی
سینه‌مای ئێران سێ رۆژ پرسه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
خانه‌ی سینه‌مای ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی كوژرانی داریوش میهرجویی، ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌مای ئێران و هاوسه‌ره‌كه‌ی، سێ رۆژ پرسه له خانه‌كانی سینه‌ما له سه‌رانسه‌ری ئێران راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی میدیای ئێرانیی، دوێنێ شه‌ممه، هه‌ریه‌ك له داریوش میهرجویی، ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌مای ئێران و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی وه‌حیده محه‌مه‌دی فه‌ڕ، له ماڵی خۆیاندا له شاری كه‌ره‌ك له ئێران، كوژران و تا ئێستا بكوژ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
پۆلیسی شاری كه‌ره‌ج كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه كردووه رایگه‌یاند، تا ئێستا بكوژ ده‌ستگیرنه‌كراوه و هۆكاری كوژرانیشیان نازانرێت، به‌ڵام كچی سینه‌ماكار میهرجویی رایگه‌یاندووه، باوكی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه.
داریوش میهرجویی، ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌مای ئێران، له ساڵی 1939 له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران له‌دایكبووه و دوێنێ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا كوژران.