گێتی

دوو ساڵی تر شه‌ڕ درێژكرایه‌وه.. 600 مه‌ده‌نیی له‌ عیراقدا كوژراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو ساڵی تر شه‌ڕ درێژكرایه‌وه.. 600 مه‌ده‌نیی له‌ عیراقدا كوژراون
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی كوردیی باكووری كوردستان رایانگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌نیازن له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ ماوه‌ی دوو ساڵی تر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ خاكی عیراق و سوریا درێژبكه‌نه‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ كوردییه‌كان، په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ په‌رله‌مانی توركیا رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌وان بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی هێزی توركیا له‌ خاكی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به‌ (نا) ده‌نگده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت مانه‌وه‌ی سوپا له‌ خاكی سوریا و عیراق.

په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ په‌رله‌مانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2016ه‌وه‌ تا ئێستا، بۆردوومانی توركیا له‌ خاكی عیراقدا 600 كه‌سی مه‌ده‌نییان كوشتووه‌. 


Qaiwan
Qaiwan