گێتی

500 كوژراو له‌هێرشێكدا.. فه‌ڵه‌ستین سێ رۆژ پرسه‌ی راگه‌یاند.. كۆمكاری عه‌ره‌بیی كۆده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


500 كوژراو له‌هێرشێكدا.. فه‌ڵه‌ستین سێ رۆژ پرسه‌ی راگه‌یاند.. كۆمكاری عه‌ره‌بیی كۆده‌بێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی فه‌ڵه‌ستین بڵاویانكرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین به‌بۆنه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی 500 كه‌س و برینداربوونی سه‌دانی تر، سێ رۆژ پرسه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری وڵاتدا راگه‌یاند. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیسرائیلی تۆمه‌تباركرد به‌ هێرشی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانیی و كوژرانی 500 كه‌س و برینداربوونی سه‌دانی تر، له‌كاتێكدا كه‌ ئاواره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا نیشته‌جێبوون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، كۆمكاری عه‌ره‌بیی له‌ به‌غدای پایته‌ختی عیراق كۆببێته‌وه‌ و دۆخی ئێستا غه‌زه‌ تاوتوێ بكات، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق راسپارده‌كانی تایبه‌ت به‌ لیژنه‌ی تاوتوێكردنی غه‌زه‌ی په‌سه‌ندكرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان