گێتی
ئەمەریكا لەبارەی بڕیارێك تایبەت بە غەزە ڤیتۆ بەكاردەهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دژ بە پرۆژەیەكی بەرازیل تایبەت بە راوەستاندنی فەرمانەكانی ئیسرائیل بۆ چۆڵكردنی باكوری كەرتی غەزە لەلایەن دانیشتووانەكەیەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا مافی ڤیتۆی بەكارهێنا.
ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان و لەمیانی دەنگدان لەسەر پرۆژەیەك كە بەرازیل ئامادەی كردبوو تایبەت بە ئاساییكردنەوەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاگربەستی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل.
لە پرۆسەی دەنگدانەكەدا بەو پرۆژەیە كە بەرازیل ئامادەیكردبوو و تایبەت بوو گەیاندنی هاوكاریی مرۆیی بۆ غەزە، 12 ئەندامی ئەنجومەنەكە دەنگیاندا و هەریەك لە روسیا و بەریتانیا دوورخرانەوە لە پرۆسەكە، بەپێی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز.
هاوكات ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا مافی "ڤیتۆ"ی بەكارهێنا دژ بە پرۆژەكە و بەوهۆیەوە پرۆژەكە ناخرێتە بواری جێبەجێكردن.
لیندا تۆماس، نوێنەری ویلایەتە یەكگرتووەكان لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەوبارەیەوە وتی "نەدەكرا دەنگی پێبدەین، لەبەر ئەوەی تێیدا نەهاتبوو كە ئیسرائیل مافی بەرگریكردنی لە خۆی هەیە".
لای خۆیەوە نوێنەری فەڵەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان وتی "لە غەزە كارەساتی مرۆیی روودەدات و ئەنجومەنی ئاسایش توانای ئەوەی نییە بۆردوومانەكانی سەر ناوچەكە رابگرێت".
نوێنەری ئیسرائیلیش لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەدا "نابێت دەستی ئیسرائیل ببەسترێت و ناكرێت باوەڕ بەو زانیارییانە بكرێت كە لە كەرتی غەزەوە دەردەچن".
لە 7ی ئەم مانگەوە، شەڕ و پێكدادانێكی چڕ لەنێوان هەریەك لە گرووپی چەكداریی حەماس و ئیسرائیل هەیە و بەهۆیەوە زیاتر لە 300 كەس لە ئیسرائیل و زیاتر لە شەش هەزار كەس لە غەزە كوژراو و بریندارن و سەدانیش لە هەردوولا بە بارمتە گیراون.
ژ.ع