گێتی

بایدن پلانی سبه‌ینێی ئیسرائیلی ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایدن پلانی سبه‌ینێی ئیسرائیلی ئاشكراكرد
مه‌ودا میدیا - 

له‌پاش سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژانی رابردووی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل، چاودێران و میدیا و ناوه‌نده‌ شیكارییه‌كان له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌دوێن، به‌ڵام چاودێرێكی سیاسیی ئیسرائیلیی زانیارییه‌كی نهێنیی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بایدندا ئاشكراكرد. 

به‌گوێره‌ی سایتی (والا)ی ئیسرائیلیی، براك رافید، چاودێری سیاسیی ئیسرائیلیی ئاشكرایكردووه‌، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسرائیل، ئامۆژگاریی به‌رپرسانی باڵای ته‌لئه‌بیبی كردووه‌، هۆشیار بن و ئه‌زموونی ئه‌مریكا له‌ عیراق و ئه‌فغانستان دووباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌مریكا سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری تێیاندا سه‌رف كرد و به‌ڵام پاش بیست ساڵ، هێشتا قازانجێكی روونیی لێده‌ستنه‌كه‌وتووه‌. 

جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ و له‌ناو فڕۆكه‌كه‌یدا له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ بۆ عه‌بدولفه‌تاح سیسیی، سه‌رۆكی میسری ئاشكراكردووه‌، كه‌ سبه‌ینێ هه‌ینی ئیسرائیل رێگه‌ده‌دات بیست بارهه‌ڵگر هاوكاریی بگاته‌ غه‌زه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان