گێتی

ئه‌مریكا له‌ عیراق كرایه‌ ئامانج.. واشنتۆن هاوڵاتیانی خۆی له‌ جیهاندا ئاگاداركرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مریكا له‌ عیراق كرایه‌ ئامانج..  واشنتۆن هاوڵاتیانی خۆی له‌ جیهاندا ئاگاداركرده‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیل، واشنتۆن زیاتر له‌ په‌یامێكی ئاراسته‌ی ناوه‌نده‌ دبلۆماتیی و سه‌ربازیی و ئابوورییه‌كانی له‌ جیهاندا كردووه‌، هاوكات هاوڵاتیانی خۆی له‌ ته‌واوی وڵاتانی جیهاندا ئاگاداركرده‌وه‌، خۆیان له‌ هه‌ندێك شوێنی گه‌رم و جێی ململانێ بپارێزن، چونكه‌ دوور نییه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بكرێنه‌ ئامانج. 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوڵاتیانی ئه‌مریكای له‌ جیهاندا ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ململانێكانه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهاندا هه‌میشه‌ به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌وه‌ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت هاوڵاتیانی خۆی له‌ توركیا ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ و هاوكات یه‌كێك له‌ كونسوڵخانه‌كانی له‌ توركیا داخست، له‌پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران دروشمی دژه‌ ئه‌مریكایان به‌رزكرده‌وه‌. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكیی له‌ عیراق كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ خۆرئاوای عیراق كرایه‌ ئامانج و هێزێكی چه‌كداری ئیسلامیی عیراقیی به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ راگه‌یاند.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان