گێتی

لوتكه‌ی ئاشتیی له‌ قاهیره‌ به‌ ئاماده‌بوونی عیراق ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لوتكه‌ی ئاشتیی له‌ قاهیره‌ به‌ ئاماده‌بوونی عیراق ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
مه‌ودا میدیا -

لوتكه‌ی ئاشتیی له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، تیایدا رووداوه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌ تاووتوێده‌كرێت.

له‌ لوتكه‌ی ئاشتیی قاهیره‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌سه‌ر داواكاریی عه‌بدولفه‌تاح سیسیی، سه‌رۆكی میسر ئه‌نجامدراوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن و چه‌ند بابه‌تێكی تێدا تاوتوێده‌كرێت، دیارترین دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل و هه‌وڵدانه‌ بۆ رێگرتن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی و گه‌یشتنی به‌ وڵاتانی تر.

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له‌ لوتكه‌ی ئاشتیی به‌ره‌و قاهیره‌ كه‌وته‌ڕێ.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان