گێتی

ئاماری رۆژنامه‌نووسه‌ كوژراوه‌كان له‌ غه‌زه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری رۆژنامه‌نووسه‌ كوژراوه‌كان له‌ غه‌زه‌ بڵاوكرایه‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ رۆژنامه‌نووسان ئاشكرایكرد، له‌سه‌ره‌تای پێكدادانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینه‌وه‌  له‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ تا ئێستا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 22 رۆژنامه‌نووس كوژراون، له‌كاتێكدا كه‌ پێشتر راگه‌یه‌ندرا، 17 رۆژنامه‌نووس كوژراون.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ رۆژنامه‌نووسان، كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كیی ده‌كه‌وێته‌ شاری نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا، كه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی ره‌سمیی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تا دوێنێ هه‌ینی، 22 رۆژنامه‌نووس كوژراون، كه‌ 18یان دانیشتوی فه‌ڵه‌ستین بوون، وه‌ هاوكات دوو رۆژنامه‌نووسی فه‌ڵه‌ستنیی تائێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌. 

راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌ندین راپۆرتی تری بینیوه‌، كه‌ باس له‌ كوژران و ونبوون و ده‌ستگیركردن و برینداربوون و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان