گێتی

ئه‌مریكا له‌باره‌ی نه‌وتی عیراقه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مریكا له‌باره‌ی نه‌وتی عیراقه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ كاریگه‌رییه‌كانی گرژیی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و به‌ئامانجكردنی به‌شێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌، فه‌رمانگه‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دابه‌زینی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق بۆ ئه‌مریكا هاته‌ده‌نگ.

فه‌رمانگه‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق بۆ ئه‌مریكا له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا كه‌میكردووه‌، به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌ هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی عیراق بۆ ئه‌مریكا نه‌كردووه‌.

فه‌رمانگه‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی نه‌وتی عیراق بۆ ئه‌مریكا له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا بریتی بووه‌ له‌ 127 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ 120 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا دابه‌زیوه‌.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان