گێتی

ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه‌ی كوژرانی (ژینا ئه‌مینی)یان ئاشكراكرد هێشتا له‌زیندانن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه‌ی كوژرانی (ژینا ئه‌مینی)یان ئاشكراكرد هێشتا له‌زیندانن
مه‌ودا میدیا - 

دۆسیه‌ی كوژرانی ژینا ئه‌مینیی، كچه‌ كوردیی دانیشتوی شاری سه‌قز له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، كه‌ ساڵی رابردوو له‌ تاران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كوژرا، هێشتا له‌ ئێران به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و له‌ نوێترین بابه‌تدا داوا ده‌كرێت ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه‌ی كوژرانی ژینایان ئاشكراكرد، ئازادبكرێت. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، 200 رۆژنامه‌نووسی ئێرانیی داوایان كردووه‌، هه‌ریه‌ك له‌ ئیلاهه‌ محه‌مه‌دیی و نیلوفه‌ڕ حامدیی، ئازاد بكرێن، كه‌ ماوه‌ی ساڵێكه‌ به‌هۆی ئاشكراكردنی كوژرانی ژینا ئه‌مینیی، له‌ زیندانن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دادگای تاران بڕیاری ساڵێك زیندانیكردنی بۆ ساڵح نیكبه‌خت، پارێزه‌ری كه‌یسی ژینا ئه‌مینیی ده‌ركردووه‌، به‌تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵك دژی ده‌سه‌ڵات، ناوبراو له‌ لێدوانێكی رۆژانی رابردوویدا بۆ مه‌ودا میدیا، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌ و روونیكرده‌وه‌، ماوه‌ی بیست رۆژ مۆڵه‌تیان پێداوه‌ بۆ ته‌میزكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان