گێتی
سەبارەت بە ئیسرائیل.. بایدن، ترەمپ و ئۆباما جیاواز دەدوێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
گرژییەكانی نێوان فەڵەستین - ئیسرائیل پێی ناوەتە ژژ18مین رۆژ و هیچ هەنگاوێكیش بۆ راوەستانی شەڕ نییە، هەتا دێت كەسایەتییەكانی جیهانیش رای خۆیان لەو بارەیەوە دەخەنەڕوو.
جۆو بایدن، سەرۆكی ئێستای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەر بە دیموكراتەكان هەر لە سەرەتای گرژییەكانەوە هەتا ئێستا هەڵوێستی خۆی نەگۆڕیوە و پشتیوانییەكی تەواوی ئیسرائیل دەكات، وڵاتەكەشی ژمارەیەكی زۆر چەكی قورسی رەوانەی ناوچەكە كردووە.
هاوشێوەی بایدن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پشتیوانی ئیسرائیلە و دەڵێت "پێویستە ئیسرائیل كۆتایی بە حەماس بهێنێت"، بەڵام هێرشیش دەكاتە سەر بایدن و باس لەوەدەكات "لەژێر فەرمانڕەوایی بایدن، جیهان لە حاڵەتێكی ناسەقامگیردایە".
جەختیشی كردووەتەوە، داواكاریی پێشكەشكردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی داهاتووی وڵاتەكەی و دەیباتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە راپۆرتێكی رۆژنامهی (پۆلهتیكۆ)ی ئهمریكیی رایگەیاندووە، زۆربهی رهوهندهكان له ئهمەریكا تیمی ههڵبژاردنی بایدنیان ئاگاداركردووهتهوه لهوهی چیدیی دەنگەكانیان بۆ بایدن نابێت.
لەلایەكی دیكەوە باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووتری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە وتارێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی میدیەم، ئاماژەی بەوەكردووە "بە بڕینی ئاو و خواردن لە غەزە، لە بەرژەوەندیی دوژمنانی ئیسرائیلە و دەبێتە هۆی زۆربوونی هاوسۆزی بۆ غەزە و كاریگەریی دەبێت لەسەر نەوەكانی داهاتووش".
ئۆباما دەڵێت، بەدەرلەوەی ئەو كارەی ئیسرائیل دەیكان هەڕەشەیە بۆ زیادبوونی قەیرانی مرۆیی، دەبێتە هۆی ئەوەی پاڵپشتیی نێودەوڵەتیش بۆ ئیسرائیل كەمبكات.
لە رێكەوتی 7ی تشرینی یەكەمی 2023وە، پاش ئەوەی بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەزەوە بە مووشەك هێرشیكردە سەر ئیسرائیل، جەنگێكی خوێناوی لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەرپابووە و هەتا ئێستا هەزاران كوژراو، برینداری لێكەوتووەتەوە و چەندین بارمتەش هەن.
ژ.ع