گشتی

ئەم پشیلە كوردییە دەناسیت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم پشیلە كوردییە دەناسیت؟
مەودا میدیا-

پشیلەی وان، جۆرێكە لە كۆمەڵەی پشیلە ماڵییەكان و تایبەتە بە ناوچەیەكی باكووری كوردستان، تایبەتمەندییەكانی بێئەندازە دڵگیرن، بەوهۆیەوە خواستێكی زۆری لەسەرە لە سەرتاسەری جیهانەوە.

رەنگی چاوەكانی پشیلەی وان هاوشێوە نین؛ لە زیندەوەراندا بە شێوەیەكی گشتی رەنگی هەردوو چاوی ئادەمیزاد یاخود ئاژەڵان هاوشێوەن، بەڵام رەنگی چاوەكانی پشیلەی وان جیاوازن، بە شێوەیەكی گشتی یەكێكیان شین و ئەوەی دیكە كەهەب (زەردەچەوەیی)ە.

پشیلەی وان بە قەبارە گەورەن و تووك و فەرووەكەی سپییەكی دەباشیرییە و هەندێكیشیان بەشی سەر و پشتیان بە رەنگێكی سووری ئاڵ نەخشێندراوە.

بۆچی ناوی پشیلەی وان-ە؟ چونكە سەرچاوەی بۆماوەیی پشیلەكە لە شاری وان-ی باكووری كوردستانەوەیە، تەنانەت بە "پشیلەی مەلەوان" ناسراوە چونكە بینراوە كە لە دەریاچەی وان مەلەیان كردووە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان