گێتی

هۆشدارییه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
مه‌ودا میدیا - 

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق و سوریا كراونه‌ته‌ سه‌ر هێز و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هۆشدارییدا و مه‌ترسیی فراوانبوونی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماسیشی خسته‌ڕوو.

ستیڤان دوگاریك، وته‌بێژی ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گا و هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌، مه‌ترسیی فراوانبوونی شه‌ڕی ئیسرائیل و غه‌زه‌ هه‌یه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كه‌. 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، رێگریی له‌و هێرشه‌ چه‌كدارییانه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و رێز له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و سوریا بگرن و دان به‌خۆدابگرن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان بڵاونه‌بنه‌وه‌. 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان