ئابووری

نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2023 نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و بە جۆرێک نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە 2148 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.

دلێر تاهیر، سەرۆکی زەڕەنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین کاریگەری سەرەکی هەیە لە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر چین و ئەمەریکا زێڕێکی زۆریان لە بازاڕەکاندا نەخستایەتەڕوو ئەوا نرخی زێڕ دەگەیشتە ئاستێکی بەرز، بەڵام ئەم خستنەڕووە رێگر بوو لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ".

 سەرۆکی زەڕەنگەرانی سلێمانی روونیشیکردەوە "لەگەڵ هەر بەرزبوونەوەیەک بازاڕی زێڕ خراپ دەبێت و هاوڵاتییان کڕین و فرۆشتن بە زێڕەوە ناکەن".

 بۆ ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
 
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 395 هەزار دیناری عیراقی.
 
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 460 هەزار دیناری عیراقی.

س.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب