ئابووری
عیراق و توركیا مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له دۆلاره‌وه ده‌كه‌ن به یۆرۆ .. یۆرۆ چییه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی رێوشوێنه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عیراق دژی دۆلار، كه بڕیاره له مانگی داهاتوودا ده‌ستپێبكات،
عیراق له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه مامه‌ڵه‌ی نێوانیان له دۆلاره‌وه بگۆڕن بۆ یۆرۆ، له‌كاتێكدا یۆرۆ به‌راورد به دۆلار، یۆرۆ جوڵه‌ی خاوتره له‌بازاڕه‌كانی دراوی هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا و له‌ماوه‌ی رابردوودا و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاردا، پێشنیازكرا له‌لایه‌ن ئابووریناسانه‌وه كه په‌نا بۆ یۆرۆ ببرێت له‌بری دۆلار.
له‌ئێستادا له بازاڕه‌كانی دراوی هه‌رێمی كوردستان، نرخی 100 یۆرۆ به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی به‌رامبه‌ره به 170 هه‌زار دیناری عیراقیی و ئه‌و نرخه جێگیر نییه و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌كات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژانی رابردوودا و پاش سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ ئه‌ڵمانیا، وه‌فدێكی ئابووریی عیراقیی سه‌ردانی توركیای كرد.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق بڵاویانكرده‌وه، بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن یۆرۆی بۆ بازرگانان دەستەبەر کردووه و ئەو بازرگانانەی کاڵا لە تورکیا ھاوردە دەکەن پارەکانیان بە دینار لە بانکی ناوه‌ندیی دادەنێن و بانکیش بە یۆرۆ پارەکانیان بۆ خەرج دەکات و رادەستی لایەنی تورکیی دەکات

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی هه‌رێمی كوردستان، قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان توركیا و عیراق گه‌یشتووه زیاتر له 10 ملیار دۆلار.
پەنابردنى بانکى ناوەندیی عێراق بۆ مامەڵەى بازرگانى لەگەڵ بانکەکانى تورکیا بە دراوى دیکە جگە لە دۆلار، بۆ ئەوەیە گوشار لەسەر فرۆشتنى دۆلار بۆ حەواڵە و مامەڵەى بازرگانی کەم بکاتەوە، کە کۆت و بەندى بانکى فیدراڵى ئەمریکاى لەسەرە، ئەوەش فرۆشتنى دۆلارى سنووردار کردووە لە رێگەى سەکۆى ئەلیکترۆنیى بانکەکەوە.

یۆرۆ چیه؟
به‌گوێره‌ی پێناسه‌ی ویكیپیدیا، یۆرۆ دراوێکە ١٧ وڵات (هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن 20 وڵات)ی وڵاتی ئەوروپی کە ئەندامن لە یه‌كێتی ئه‌وروپا لە ساڵی 1999 به‌كاریده‌هێنن، کە بنکەی سەرەکی بانكی یۆرۆ لە شاری فرانكفۆرتە لە ئەڵمانیا، دوو سیمبوڵی ھەیە کە دراوەکەی پێوە دەناسرێتەوە کە یەکەمیان (€) وە دووەمیان (EUR).
یۆرۆ، یاخود ئۆرۆ یان ئێرۆ، بریتییە لە دراوی یەکگرتووی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا لە دوای دۆلاری ئەمریکییەوە دێت لە ڕووی گرنگییەوە لەسەر ئاستی دراوە جیهانییەکان، ئەم دراوە لەلایەن بانکی ناوەندی ئەوروپییەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت کە بارەگاکەی لە فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانیایه ، ئەمڕۆ یۆرۆ دراوی فەرمیی و کارپێکراوە لە 19 وڵات لە 27 وڵاتەکەی یەکێتیی ئەورووپا، هەروەها لە شەش وڵاتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاش هەر بە فەرمی دادەنرێت.
له‌رووی مێژووییه‌وه، بیرۆکەی دراوێکی ئەوروپیی یەکگرتوو هێندەی خودی یه‌كێتی ئه‌وروپا تەمەنی هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی کرداری جێبەجێکردنی لە ساڵی 1970ـوە دەستیپێکرد.
لە ساڵی 1988 لیژنەی ئەوروپی بە سەرکردایەتی جاک دیلۆرس بڕیاری دیلۆرس درا، ئەم ڕەشنووسە بنەمای جێبەجێکردنی دانانی دراوێکی ئەوروپیی یەکگرتوو بوو کە لە سێ قۆناغ پێکهاتبوو.
- قۆناغی یەکەم: یۆرۆ لە ڕێگەی ڕێکەوتنێکەوە لە ساڵی 1990ـدا دروستکرا کە ڕێگەی بە گواستنەوەی سەرمایە دەدا لە نێوان وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
- قۆناغی دووەم: ئەم قۆناغە لە ساڵی 1994ـدا دەستیپێکرد، ئەویش لە ڕێگەی دامەزراندنی ''دامەزراوەی کاشی ئەوروپی'' کە لە پێش بانکی ناوەندی ئەورووپا دروستکرا، لە 16/12/1995ـدا هەمووان لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە دراوە نوێیەکە ناوی لێبنرێت یۆرۆ ''Euro''، لە 13/12/1996ـدا وەزیرەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر پەیماننامەی پارێزگاریکردن لە سەقامگیریی یۆرۆ ڕێککەوتن، کە لە دەقەکانیدا هاتبوو کە دەبێت وڵاتانی ئەندام هاوسەنگیی ئابوورییە خۆجێییەکانیان بپارێزن و بەم پێیەش نرخی ئاڵوگۆڕی یۆرۆ سەقامگیر دەبێت.
- قۆناغی سێیەم: ئەم قۆناغە بە بەستنی کۆنگرەی ئەوروپی لە ڕۆژەکانی 1-3 ـی ئایاری 1998 دەستیپێکرد و ڕێکەوتن لەسەر کۆمەڵە خاڵێکی نوێ، گرنگترین ئەو خاڵانەی لەسەری ڕێککەوتن بریتیبوون لە دیاریکردنی ئەو وڵاتانەی کە یۆرۆ دەکەنە دراوی فەرمی و بەکاری دێنن و بەشدار دەبن لە دراو و ئابوورییە یەکگرتووەکەدا.
مێژووی یەکەم مامەڵەکردنی بازرگانی پێوەی لە ١ی مانگی کانونی دووەمی ٢٠٠٢ دا بوو کە ١٢ وڵات پاڵپشتییان لێکرد بەوەی دراوەکانی خۆیان وەلاناو و کاریان بە یۆرۆ کرد.
لە ماوەی ئەم ٢٠ ساڵەدا دراوەکە توانیویەتی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و لە ئێستادا لەلایەن ٣٤٠ ملیۆن کەسەوە کاری پێدەکرێت.
ھاوکات لەماوەی ئەم ٢٠ ساڵەدا جگە لەو ١٢ وڵاتە حەوت وڵاتی دیکە یۆرۆ بەکاردەھێنن کە بریتین لە قوبرس، ئیستۆنیا، لاتڤیا، لیتوانیا، سلۆڤینیا، سلۆڤاکیا و ماڵتا و پێشبینیش دەکرێت بولگاریا، کرواتیا و رۆمانیا، کە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپان لە ساڵانی داھاتوودا بچنە پاڵ ئەو وڵاتانەی دیکە کە یۆرۆ بەکاردەھێنن.
لە مڕۆدا، یۆرۆ بە یەکێک لە دراوە بەھێزەکان ھەژمار دەکرێت بەھۆی ئەوەی خەڵکی لەو ١٩ وڵاتەی کە تێیدا بەکار دەھێندرێت ترسییان نییە لەوەی نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا بێت و بەرز و نزم بکات.
لەیەکەمین رۆژی ساڵی نوێی ٢٠٢٣ دا، بۆ ئازادی هاتووچۆی نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کراوتیا پەیوەندی بەناوچەی یۆرۆ و ناوچەی شنگن کرد، ئەمەش لەدوای ئەوەدێت کە لەمانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا یەکێتی ئەورووپا رەزامەندی کۆتایی دەربڕی ، بۆ ئەوەی وڵاتی کرواتیا پەیوەندی بەناوچەی یۆرۆوە بکات.