عیراقی

پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

بەیانیی ئەمڕۆ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستیپێکرد و بەپێی ئاماری کۆمسیۆن بێت زیاتر لە 15 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

کاتژمێر 7:00ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی کانونی یەکەمی 2023 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق و ناوچە دابڕێندراوەکان هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستیپێکرد.

بەپێی ئەو ئامارەبێت کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 کەس مافی دەنگدانیان هەیە بۆ دیاریکردنى 285 ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاکان لەنێو نزیکەى شەش هەزار بەربژێردا، هەروەها حەوت هەزار و 166 ناوەندى دەنگدان و 35 هەزار و 553 وێستگەى دەنگدان کراونەتەوە.

206 هەزار و 429 فەرمانبەر، سەرپەرشتیى پرۆسەى دەنگدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دەکەن و 111 هەزار و 714 کامێراى چاودێریش لە بنکە و ناوەندەکانى دەنگدان دانراون بۆ چاودێریکردنى پرۆسەکە.

ئەرکى ئەنجومەنى پارێزگاکان؛ هەڵبژاردنى پارێزگار، چاودێکریکردنى حکومەتى خۆجێیی پارێزگاکانیان و پەسندکردنی پارەى پڕۆژەکانی پارێزگاکانیانە.
 
ژمارەى کورسییەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکان لەو 15 پارێزگایەى هەڵبژاردنەکەی تێدا دەکرێت، 285 کورسییە، 75 کورسی کۆتای ژنن، هەروەها 10 کۆتاى پێکهاتەکانى کریستیان، شەبەک، کوردى ئێزدى، کوردى فەیلی، سائیبەى مەندایین.

بەپێی رێکارەکانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق، کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ سندوقەکانى دەنگدان دادەخرێن و لەدواى 24 کاتژمێر لە داخستنى سندوقەکانى دەنگدان، ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان رادەگەیەندرێت.
 
س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان