ئابووری
لە ساڵی نوێدا بەهای دۆلار گۆڕانکاریی بەسەردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێباز حەسەن
دابەزینی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر سێکتەری ئابووری دروستکردووە، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، ئەمەریکا پێداچوونەوە بە بانکە ناوخۆییەکانی عیراقدا دەکات.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمەریکا بەڵێنی داوە کە پێداچوونەوە بە بانکە ناوخۆییەکانی عیراقدا بکات، ژمارەی بانکەکانی زیاد بکات، ئەمەش کاریگەری خۆی دەبێت، لەلایەکی دیکەشەوە هەوڵێک هەیە بۆ بە بازاڕکردنی دیناری عیراقی و ئەم پرۆسەیەش رەنگە کاتی زۆری بووێت و هەموو مامەڵەکان بکرێتە دیناری عیراقی".
ئاماژەشی بۆئەوەشکرد "هەوڵێک هەیە بۆ بەستنەوەی دیناری عیراقی بەدراوە جیهانییەکانی دیکەوە بە تایبەت چین و دوبەی و تورکیا، ئەمەش وادەکات زیاتر پێویستت بە دۆلاری ئەمەریکی نەبێت".
ماوەی چەند هەفتەیەکە بەهای دۆلار لە بازەڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرانبەر دیناری عیراقی بەرەو داشکان چووە و لەئێستادا نرخی 100 دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی زیاترە لە 154هەزار دینار.
س،ر