عیراقی
عیراق له‌باره‌ی كوژران و سوتانی دوو هاوڵاتی كه‌نداوه‌وه له ئه‌نبار روونكردنه‌وه‌یدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
پاش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان به سوتێنراوی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له بیابانی نێوان سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار، شانه‌ی میدیای ئه‌منیی عیراق له‌باره‌ی دوو هاوڵاتیی كه‌نداو كه یه‌كێكیان كوه‌یتییه و ئه‌ویتریان سعودیی، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ته‌رمی ئه‌و دوو هاوڵاتیی كه‌نداو دۆزرایه‌وه، كه سه‌ره‌تا هه‌ردووكیان به كوه‌یتیی له قه‌ڵه‌مدران و راگه‌یه‌ندرا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین سوتێنراون، پاش چوونیان بۆ گه‌شت و راوكردن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شانه‌ی میدیای ئه‌منیی عیراقیی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه دوو هاوڵاتییه قوربانییه‌كه‌ی كه‌نداو، یه‌كێكیان كوه‌یتیی و ئه‌ویتریان سعودیه و له‌كاتی گه‌شت و گه‌ڕان و راوكردن له بیابانه‌كانی نێوان سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار، بۆمبی كۆن پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و خۆیان و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان سوتاوه.
دوێنێ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه كردبوو و پێی راگه‌یاندبوو كه دوو هاوڵاتیی كوه‌یتیی له بیابانه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له‌كاتی گه‌شت و راوكردندا دیارنه‌ماون و داواده‌كه‌ن چاره‌نووسیان دیاری بكه‌ن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند، ئه‌و دوو هاوڵاتییه كوه‌یتییه سه‌ردانی بیابانه‌كانی ئه‌نباریان كردووه، به‌مه‌به‌ستی راوكردن و پاشان ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هێرشی چه‌كداریی بوونه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی تری كوه‌یتدا نه‌ماوه، له‌كاتێكدا ئه‌و شوێنانه‌ی كه سه‌ردانیان كردووه، هێشتا گرووپی چه‌كداریی سه‌ر به داعش تیایاندا خۆیان حه‌شارداوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له وه‌ڵامی كوه‌یتدا ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه عیراق سووره له‌سه‌ر دیاریكردنی چاره‌نووسی كوه‌یتیه‌كان و لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه.