عیراقی

پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلادەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلادەکرێتەوە
مەودا میدیا-

لەبارەی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.

فەیسەڵ نائلی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رۆژنامەی "سەباح"ی رایگەیاندووە "بودجەی ساڵی رابردوو روون بوو سەبارەت بە پشک و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەوەی کە لە حاڵەتی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی هەر پارێزگایەک ئەو پارێزگایە دەتوانێت داوا بکات پارەی بۆ رەوانە بکرێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق روونیکردووە "حکومەتی فیدراڵ پرسی مووچەی هەرێم چارەسەر دەکات و رێوشوێنی یاسایی گونجاو لەو بارەیەوە دەگرێتەبەر".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بێت، هەفتەی داهاتوو 618 ملیار دینارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال