عیراقی
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا باره‌گایه‌كى حه‌شدی شه‌عبى وێران ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌چڕى بۆردوومانى بنكه‌و باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌ى بابلى عیراق كرد.
"فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمه‌ریکا بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبییان لە ناحیەی جەرف سەخر به قورسى بۆردوومان کرد، به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كانى نه‌زانراون".
میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه "بۆردوومانەکەى ئەمه‌ریکا لەڕێگەی سێ مووشەکەوە بووه و بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە جەرف سەخر بۆردومانکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان كوژراو و بریندار هه‌یه".
شایه‌نى باسه، بۆردوومانه‌كانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عیراق له كاتێكدا، له ماوه‌ى رابردوو هێزێكى چه‌كدارى عیراقى به‌رده‌وام بنكه‌و باره‌گاكانى ئه‌مه‌ریكاى له عیراق بۆردوومانكردووه.
ه،ع