گێتی
300 كۆچبه‌ر له خنكان رزگاركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه رایگه‌یاند، له لایه‌ن تیمه‌كانى فریاكه‌وتن له نزیك كه‌ناراوه‌كانى ئیسپانیا سه‌دان كۆچبه‌ر له خنكان رزگار كران.
ئارى جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پاسه‌وانه‌كانى كه‌ناراوه‌كانى ئیسپانیا زیاتر له 300 كۆچبه‌ریان رزگاكردووه كه به‌نیازبوون له زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سى بپه‌ڕنه‌وه، به‌ڵام سێ كۆچبه‌ر خنكاون".
باسى له‌وه‌شكرد "ناسنامه‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام پێناچێت كۆچبه‌رى كوردیان تێدابێت، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش له‌ناو چه‌ند به‌له‌مێك بوون".
به‌پێى ئاماره‌كانى ده‌زگاى لوتكه له‌ماوه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ نزیكه‌ى چوار هه‌زار كۆچبه‌ر چونه‌ته ئیسپانیا و له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوو زیاتر له 56 هه‌زار كۆچبه‌ر چونه‌ته وڵاتى ئیسپانیا.
ه،ع