گێتی

كه‌نه‌دا دواى ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا درۆن بفرۆشێت به‌ توركیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌نه‌دا دواى ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا درۆن بفرۆشێت به‌ توركیا


مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسانى وڵاتى كه‌ندا مه‌رجى خۆیان بۆ فرۆشتنى چه‌ك به‌ وڵاتى توركیا ئاشكراكرد و ده‌ڵێن، دواى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌داش بڕیارى خۆى داوه‌ بۆ فرۆشتنى درۆن به‌ توركیا.

میدیا جیهانییه‌كان له‌سه‌ر زارى به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانى كه‌نه‌دا بڵاویانكرده‌وه‌ "دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و توركیا رێككه‌وتنیان كردووه‌ له‌باره‌ى فرۆشتنى ئێف16 به‌ توركیا، وڵاتى كه‌نه‌دا فرۆشتنى درۆن به‌شێوه‌ى مه‌رجدار ده‌فرۆشێته‌ توركیا".

له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو، به‌هۆى به‌كارهێنانى چه‌كه‌ هه‌ستیاره‌كان به‌رانبه‌ر به‌ رۆژئاواى كوردستان، گه‌مارۆى كڕینى چه‌ك له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاو كه‌ندا خرابووه‌ سه‌ر توركیا.

ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ توركیا بۆ فرۆشتنى ئێف16 دواى رازى بوونى توركیا هات بۆ وڵاتى سوید بۆ چونه‌ ناو ناتۆ.

ه،ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان