راپۆرت
یەکی شوبات رۆژه ره‌شه‌كه‌ى یه‌كێتی و پارتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، دوو ته‌قینه‌وه‌ى یه‌ك له‌دوای یه‌ك له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا، خۆشی جه‌ژنی بۆ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له شاییه‌وه كرد به شین.
چه‌ند ساڵێكی كه‌م تێپه‌ڕی بوو به‌سه‌ر ساڕ‌ێژ بوونی شه‌ڕی ناوخۆدا، ئاشته‌وایی نێوان یه‌كێتی و پارتی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ره‌و ئاقاری دڵخۆشی برد، هێنده‌ى پێنه‌چوو له مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئاڵای ره‌شپۆشی هه‌ڵواسرا.
یەکی شوباتی ساڵی 2004، له سه‌ره‌تای یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، دوو كاری تیرۆریستیی یه‌ك له دوای یه‌ك مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی و لقی دووی پارتی گرته‌وه، ده‌یان شه‌هید و برینداری به دوای خۆیدا هێنا.
له مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی و لقی دووی پارتی 105 شه‌هید و بریندار هه‌بوو، زۆربه‌ى شه‌هیده‌كان پێشمه‌رگه‌ى سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ و ئه‌یلول و گوڵان بوون، جگه له شه‌هید بوونی ده‌یان پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس.
به پێی گێڕانه‌وه مێژوویه‌كان هێرشەکە لەلایەن چەند کەسێکی عەرەب و کوردەوە ئەنجام درا، گروپێکی هاوبەش بوون و زۆرێک پێیان وایە سەر بە رێکخراوی تیرۆرستی ئەنسارولسوننەی سەر بە رێکخراوی قاعیدە بووبن، ئەوکات چەندین چالاکییان لە عیراق و چەند چالاکییەکیشیان لە کوردستان ئەنجام دابوو تیرۆرستان لەلایەن کەسێکی کوردەوە بەناوی هێمن سەرپەرشتی کرابوون.
سەرەتا کەسی سەرپەرشت دەڕواتە ژوورەوە و چاوێک بە هۆڵەکەدا دەخشێنێت و هەموو زانیارییەکان کۆدەکاتەوە و دواتر لەگەڵ چوونەدەرەوەیدا بە تیرۆرستەکانی دەڵێت، ئەوانیش دەڕۆنە ژوورەوە و کارەکەیان جێبەجێ دەکەن.
تیرۆرستەکەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان کەسێکی گەنجی دەموچاو پانی عەرەب بوو قەمسەڵەیەکی رەش و پانتۆڵێکی سپی لەبەربووە. بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان ئەو قسەی لەگەڵ کەس نەکردووە و تەنیا چەند تەوقەیەکی کەمی کردووە، ئەمەش بۆ ئەوەی دەرنەکەوێت کورد نییە و گومانی لێ بکەن، هەروەها ئەوەندە ماددەی TNT پێ بووە نەیتوانیووە بە شێوەیەکی باش بجووڵێتەوە وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كانی دوایدا ده‌ركه‌وتووه کاتێک تیرۆرست دەگاتە بەشی ناوەڕاستی سەرەوەی هۆڵەکە سەیرێکی دەوروبەری خۆی دەکات و خۆی دەتەقێنێتەوە.
هه‌ر به‌پێی گێڕانه‌وه‌كان، تیرۆرستەکەی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەسێک بووه تەمەنی لە چل ساڵان دا بووه و کەمێک لە بەشی پێشەوەی قژی رووتاوەتەوە لە کۆتا ساتی دەرکەوتنی بەژێر کامێرای هۆڵەکەدا دەڕوات و سەیرێکی کامێراکە دەکات دوای ئەوەی زۆرینەی جەستەی لەژێر کامێراکەوە تێدەپەڕێت، خۆی دەتەقێنێتەوە.