کوردستانی

بەغدا و هەرێم لەسەر پرسی بودجە و مووچە رێککەوتوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا و هەرێم لەسەر  پرسی بودجە و مووچە رێککەوتوون
مەودا میدیا-

نوێنەری عیراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ئاماژەی بەوەکرد بەغدا و هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆی بەردەوامدان لەسەر پرسی بودجە و مووچە، هەروەها دەڵێت: هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە


عەباس كازم نوێنەری عیراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی رایگەیاند "بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتێكی زۆر گرنگ و گفتوگۆكانیش لە نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵی و هەرێم بەردەوامیی هەیە.

وتیشی، لە نێوان هەردوو حكومەتدا چەندین رێككەوتن كراوە، بە تایبەت لەسەر پرسی بودجە و مووچە، رێككەوتن لە نێوانیاندا هەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەکان لە ئارادان بۆ ئەوەی سەرلەنوێ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ سێشەممە 6ی شوباتی2024 جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق، لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: پێویستە هەرێمی كوردستان بودجەو مووچەی پێویستی بەدەستبگات بۆ ئەوەی بتوانێت موچەی فەرمابەرانی بدات.

Qaiwan
Qaiwan