عیراقی

یەکێتیی و پارتی لەسەر ئەم پرسە كۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتیی و پارتی لەسەر ئەم پرسە كۆدەبنەوە

مەودا میدیا-

سەبارەت بە پرسی كەركووك و دانانی پارێزگاری ئەو پارێزگایە، سەرۆکی لیستی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایدەگەیەنێت،  پێشبینی دەكەین یەکێتیی و پارتی كۆ ببنەوە و هەوڵەكانیش بەردەوام دەبن بۆ دانانی پارێزگار.

بە وتەی حەسەن مەجید، سەرۆکی لیستی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک كە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ئاشكرای كردووە، لەسەر پرسی پارێزگاری کەرکووک، پێشبینی دەکەین کۆبوونەوە ھەبێت لە نێوان پارتی و یەکێتی بەڵام کات و شوێنی کۆبوونەوەکە بەتەواوەتی نازانم.

 راشگەیاندووە، لە ھەموو روویەکەوە ھەوڵەکان بەردەوام دەبن بۆ دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکووک،لەمەودوا دانیشتەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گەرمتر دەبن، تا تێگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دروست بێت بۆ ئەوەی بتوانین لە داھاتوودا ئەو بەستەڵەکەی ئێستا لەنێوان لایەنە براوەکان ھەیە بشکێ و بگەینە ئەنجامێک بۆ دیاری کردنی پارێزگارێک کە ڕەزامەندی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی لەسەر بێت.

 پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان