عیراقی

بانكی ناوەندیی گۆڕانكاریی لە رێنمایی پێدانی دۆلار دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكی ناوەندیی گۆڕانكاریی لە رێنمایی پێدانی دۆلار دەكات

مەودا میدیا-
بانكی ناوەندیی عیراق نوسراوێك ئاراستەی سەرجەم بانكەكانی عیراق دەكات و گۆڕانكاریی نوێ‌ لە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە دەرەوەی وڵات دەكات.

بەپێی نوسراوەكەی بانكی ناوەندیی، هەر گەشتیارێك مانگانە دەتوانێت بە كارتی بانكیی لە دەرەوەی وڵات سێ هەزار دۆلار رابكێشێت، بەمەرجێك رۆژانە لە 500 دۆلار زیاتر نەبێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە، كە بانكی ناوەندیی عیراق هەر 100 دۆلارێك بە 132 هەزار دینار دەداتە گەشتیاران كاتێك گەشت بۆ وڵاتانی تر دەكەن، ئەو هەنگاوەش كاریگەریی زۆری هەبووە لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە بازاڕەكانی عیراق و هەرێمی كوردستاندا. 

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال