عیراقی

سوننه‌كانى عیراقیش كردیان به‌ ره‌مه‌زان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوننه‌كانى عیراقیش كردیان به‌ ره‌مه‌زان

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دادگاى باڵاى سعودیه‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ى وه‌ك یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز دیاریكرد، سوننه‌كانى عیراقیش بڕیاریاندا سبه‌ینێ بكرێته‌ ره‌مه‌زان.

دیوانى وه‌قفى سوننى عیراق له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى پێشتریان په‌شیمان بوونه‌وه‌ و بڕیاریاندا سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان بێت .

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر دیوانى وه‌قفى سوننى بڵاویكرده‌وه‌، رۆژى سێشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان ده‌بێت.

چه‌ندین وڵاتى سوننه‌ مه‌زهه‌ب بڕیاریاندا سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌، بكرێته‌ یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان، شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كانیش رۆژى سێشه‌ممه‌یان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان دیاریكردووه‌.


ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال