ئابووری
جه‌مال كۆچه‌ر: له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا به‌غدا پاره ده‌نێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى داهاتوو به‌غدا پاره‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه ده‌كات.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پێى زانیارییه‌كانى من، به‌غدا له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا، ئه‌مڕۆ تا سبه‌ینێ به‌یانى، پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه ده‌كات".
وتیشى "هۆكارى دواخستنى پاره‌ى مووچه ئه‌وه‌بوو، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم دره‌نگ لیستى مووچه‌ى ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "شێوازى دابه‌شكردنى مووچه بۆ مانگى داهاتوو، كه‌وتووه‌ته سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێم تا چه‌ند هاوكار ده‌بێت له دروستكردنى كارتى بانكى بۆ فه‌رمانبه‌ران".
ع،ه