ئابووری
دابه‌شكردنى ئاو له شارى سلێمانى ده‌ستیپێكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاوى سلێمانى رایگه‌یاند، دابه‌شكردنى ئاو له ناو شارى سلێمانى ده‌ستیپێكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاوى سلێمانى بڵاویكرده‌وه" دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەستی پێکردەوە".
باس له‌وه‌شكراوه " ئەمڕۆ دووشه‌ممه و بەیانی سێشه‌ممه، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە لەبەشی دابەشکردن هەموو ئەو شوێنانەی کە ئاویان نەبووە بەتایبەتی ناوچەی قڕگە و قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری سلێمانی ئاویان پێدەگات".
ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاوى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دواى چه‌ندینجار شكانى بۆرى ئاوى سلێمانى دوكان و به‌رده‌وامى كاركردنى تیمه‌كانمان، توانرا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و دابه‌شكردنى ئاو ده‌ستپێبكاته‌وه.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه بۆرى ئاوى خواردنه‌وه‌ى دوكان سلێمانى شكاوه و به‌شێكى هاوڵاتییانى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ئاوی خواردنه‌وه‌یان پێنه‌گه‌یشتووه.
ع،ه