ئابووری

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یانزه‌ مادده‌ى خۆراكى به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یانزه‌ مادده‌ى خۆراكى به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-


به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یانزه‌ مادده‌ى به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى دووى هاوڵاتییان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵیشى چوار مادده‌ تایبه‌ته‌كه‌ى ره‌مه‌زان دابه‌شده‌كرێت".

باسى له‌وه‌شكرد "یانزه‌ مادده‌ى خۆراكى دابه‌شده‌كه‌ین، شیعرى و نیشاسته‌و ئاردى سفر و مه‌عكه‌ڕۆنیش تایبه‌ت به‌ مانگى ره‌مه‌زان له‌ناو به‌شه‌خۆراك هه‌یه‌".

هه‌روه‌ها وتى "ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ ره‌وانه‌ى بریكاره‌كانى خۆراك ده‌كرێت پێویسته‌ هاوڵاتییان به‌ زوویی بچن وه‌ریبگرن و دواتر ده‌ست به‌ گله‌یی نه‌كه‌ن".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان