عیراقی
بەبێ هەژماری بانكیی مووچەی مانگی سێ نانێردرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەكان بڵاویان كردەوە كە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندووە، بەبێ درووستكردنی هەژماری بانكیی بۆ مووچەخۆران، بەهیچ شێوەیەك مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم نانێرن.
میدیا عیراقییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە، وەزارەتی دارایی عیراق دادگای فیدراڵیی ئاگاداركردووەتەوە كە رەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان داوە بەهۆی ئەوەی كە ئامرازەكانی دەركردنی هەژماری بانكیی سەرجەمی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كاتی پێویستە، بەڵام بۆ مانگی ئادار لەگەڵ تەواوكردنی رێكارەكانی دروستكردنی هەژماری بانكی مووچە دەنێردرێت، بەپێچەوانەوە پارەی مووچە خەرج ناكەن.
ئەوەش دوای ئەوەدێت كە بەپێی نووسراوێك، وەزارەتی دارایی عیراق، وەك گوژمەی یەكەم بڕی 130 ملیار دیناری خستەسەر هەژماری بانكیی هەرێمی كوردستان بۆ مووچەخۆرانی خانەنشین و چاودێریی كۆمەڵایەتیی.
ئ پ