عیراقی
بڕیارێكی راكان جبوریی لە كەركوك رادەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارێكی راكان جبوریی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سەبارەت بە نیشتەجێكردنی ئاوارەكانی كەركوك و ناساندنیان وەك خەڵكی شارەكە راگیرا.
رێبوار تەها، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، بڕیارەكەی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك بۆ نیشتەجێكردنی هەمیشەیی ئاوارەكان، بەرەسمی راگیراوە و كاری پێناكرێت.
باسی لەوەشكردووە، پاش پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك، ئەو بڕیارە راگیراوە و كاری پێی ناكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە بڕیاری لەو جۆرە پێویستی بە راوێژ و گفتوگۆ هەیە بەپێی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان، بۆیە بەدەر لەوە هەركارێكی تاكلایەنە نادەستورییە و قبوڵكراو نییە.
ئ پ