عیراقی

وه‌زیرى دارایی عیراق بانگهێشتى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیرى دارایی عیراق بانگهێشتى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ سه‌ینێ چوار شه‌ممه‌ لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق میواندارى ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی بكه‌ن و ئه‌ندامێكى لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت، چه‌ند پرسیارێكى له‌سه‌ر بوودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان، ئاراسته‌ ده‌كه‌ین.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق راگەیاند، به‌مه‌به‌ستى ئاراسته‌كردنى چه‌ند پرسیارێك له‌سه‌ر بوودجه‌ و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سبەینێ چوارشەممە، لیژنەکەیان لە پەرلەمان میوانداری لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق دەکات.
 
وتیشى، له‌باره‌ى بوون و نه‌بوونى پێشمەرگە لە لیستى مووچه‌ى هه‌رێم كه‌ نێردراوه‌ بۆ به‌غدا، تاكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌ هۆكاره‌كه‌شى داواى روونكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ین.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی عیراق له‌باره‌ى پرسیاره‌كانیشه‌وه‌ كه‌ له‌ وه‌زیرى دارایی ده‌كرێت، چه‌ند پرسیارێك ئاشكرا ده‌كات و به‌م شێوه‌یه‌ باسى ده‌كات، ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچەی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانى هەرێم نێردراوە لەسەر چ بنەمایەکە؟ ئایا راستە مانگی ئازاری داهاتوو، بە کی کارت نەبێ مووچە نانێرێت؟ ئەگەر وایە بۆچی تا ئێستا دەستیان بە پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچە نەکردووە؟
 
رۆژی دووشەممە 11ی ئازار، وەزارەتى دارایى عیراق بڕى 130 ملیار و 995 ملیۆن دینارى بۆ مووچەى  فەرمانبەرانى هەرێم، چاودێریى کۆمەڵایەتى، کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، خانەنشینانى مەدەنیى و سەربازییى، خستەر هەژمارى بانکیی وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان، دواتر گوژمەیەکی تری رەوانە کرد و کۆی گشتیی ئه‌و پاره‌یه‌ى نێردراوه‌ ده‌كاته‌ 560 ملیار دینار  
 
وەزارەتی دارایی عیراق بەرپرسیارییەتی یاسایی دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راستی و دروستی ئەو داتا و زانیارییانەی کە خستوویەتییە بەردەم لایەن و دەستەکانی چاودێریی و یاسایى.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان