عیراقی
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى دادوه‌ره كورده‌كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر دادگا ده‌بێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دادگەی فیدراڵی عیراق، له سه‌ر بڕیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عەبدولڕەحمان سلێمان زێباری، هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌یاند و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هیچ کاریگەری دروست ناكات.
دوای ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 12ى ئازارى 2024، دادوه‌رى ناوبراو له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی دادگا باڵاى فیدراڵى عیراق پێشکەش کرد، دادگاكه له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌یاند.
دادگەی فیدڕاڵی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولڕەحمان زێباری لە ئەندامێتی دادگای باڵای فیدراڵی هیچ کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی کارەکان نییە، چونکە سێ دادوەری یەدەگ هەن و یەکێکیان شوێنی دەگرێتەوە.
بەمەش ئێستا تەنیا یەک نوێنەری کورد لە ناو دادگاى باڵای فیدراڵی عیراق ماوە، كه ئه‌و دادگایه له 12 ئەندام پێکدێت، نۆ ئەندامی فەرمیی و سێی یەدەگ.
پ ح ع