کوردستانی

ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌خشراوان به‌كارده‌هێنن سزا ده‌درێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌خشراوان به‌كارده‌هێنن سزا ده‌درێن

مه‌ودا میدیا-

دەستەی مافی مرۆڤ، له‌سه‌ر به‌كارهێنانى كه‌سانى به‌خشراو له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى لایك و بینه‌رى زیاتر و كۆكردنه‌وه‌ى دارایی رایگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامى بدات رێكارى یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

لە راگەیەندراوێکدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ى نیسانى 2024، دەستەی مافی مرۆڤ ئاشكراى كرد، لەدوای نوسراوێکی فەرمیی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە رێگریکردن لە سوکایەتییکردن بە "بەخشراوان" داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ و بڕیاریدا، رێکاری یاسایی بگرێتەبەر بەرانبەر ئەو کەسانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسانی "بەخشراو و خاوەنپێداویستیی تایبەت" بەکاردەهێنن و ڤیدیۆیان پێدەکەن و گاڵتەیان پێدەکەن.

راشیگه‌یاندووه‌، ئەو کارانە بە ئامانجی بەدەستهێنانی لایک و کۆمێنت و ژمارەی بینەر و سودی دارایی دەکەن کە ئەوەش بپێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە بەگشتیی و دوورە لە بەها و عورفی کۆمەڵگە، لەکاتێکدا ئەو چینەی ناو کۆمەڵگە زیاتر پێویستیان بەچاودێریی و رەچاوکردن هەیە نەوەک بەو شێوەیە بەکاربهێندرێن.

له‌ راگەیەندراوەکەی دەستەی مافی مرۆڤ هاتووه‌، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان، بەنوسراوی فەرمیی گشتاندنیان بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی داواکاری گشتیی کردووە لە شارەکان، بۆ ئەنجامدان و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەو کارانە هەڵدەستن.
 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان