کوردستانی
په‌یامى سه‌رۆكه‌كان به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه، په‌یامى پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ى هاوڵاتییان و موسڵمانان ده‌كه‌ن.
دەقی پەیامەکەى سه‌رۆكى یه‌كێتیی:
جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و لەخوای گەورە داواكارم رۆژوو و پاڕانەوەی هەموولایەك قبووڵبكات.
هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی تەبایی و گەشەپێدانی بیری ئاشتیی و پێكەوەژیان لە كوردستانی ئازیزمان، هاندەرمان بێت تاوەكو هەموومان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست لەپێناو خەڵكە خۆشەویستەكەمان كاربكەین و هەوڵ بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمەكەمان بدەین.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هیوای دڵخۆشی بۆ هەموولایەک
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
----------------------------------------------------
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم:
جه‌ژنى پیرۆزى ره‌مه‌زان به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عیراق و جیهان، به‌تایبه‌تى له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان پیرۆز ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوویه‌كى پڕ له ئارامى و ئاسووده‌یى و كامه‌رانى بۆ هه‌مووان ده‌خوازم، هیوادارم جه‌ژنى خێر و خۆشى بێت.
به هیواى رۆژگار و دۆخ و ژیان و داهاتووى باشتر، جه‌ژن له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
---------------------------------------------------------------------
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان:
هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خۆشی و شادی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان و کۆتاییهاتنی هەموو شەڕ و ناخۆشی و نەهامەتییەک لە جیهان، سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی خەڵکی نیشتمانپەروەری هەرێمی کوردستان دەکەم کە هاوکار و یارمەتیدەرمان بوون لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە ئابوورییەی رووبەڕوومان بووەوە.
هیوادارم ئەو رێککەوتن و لەیەکتێگەیشتنەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ دروست بووە، بەردەوام بێت و لەمەودوا، بابەتی مووچە کە مافێکی رەوا و دەستووری خەڵکە، تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکی و ململانێیەکی سیاسی نەکرێت و فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمیش، مانگانە بە شێوەیەکی ئاسایی، لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە مووچەکانیان وەربگرن، ئومێد دەکەین ئەم پێشکەوتن و هەنگاوانە، ببنە دەستپێکێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی دیکەش و هەموو ئەو گرفتانەی ماون بە لەیەکتێگەیشتن و پابەندبوون بە دەستوورەوە، چارەسەر ببن.
مەسرور بارزانى
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان
پ ح ع